كوڕانی شێروانە چەندین ئەنجامی باش تۆمار دەكەن

11:29 - 2024-07-17
وەرزش
98 جار خوێندراوەتەوە
تیپی كوڕانی یانەی شێروانە

بەم دواییە پاڵەوانێتیی گۆڕەپان و مەیدانی كوڕان و كچانی یانەكانی كوردستان لە هەولێر ئەنجامدار و تیپی كوڕانی یانەی شێروانە چەند ئەنجامێكی باشیان تۆمار كردو دووەمی پاڵەوانێتیی كوڕان بوون.

لە ئەنجامە باشەكانی تیپ یانەی شێروانە:
* پلەی یەكەمی راكردنی 4×100 مەتر.
*رەوەز سەرهەنگ پلەی یەكەمیی سێ باز.
*رەوەز سەرهەنگ پلەی دووەمی بازی بەرز.
*شاوان كەمال پلەی یەكەمیی یەك باز.
*شاوان كەمال پلەی یەكەمیی راكردنی 100 مەتر.
*دیار هادی پلە یەكەمیی راكردنی 200 مەتر.
*باوان ئاران پلەی دووەمی راكردنی 400 مەتر بەربەست.
*باوان ئاران پلەی دووەمیی راكردنی 110 مەتر بەربەست.
*بیلال عەبدوڵڵا پلەی سێیەمی راكردنی 800 مەتر.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان