روونكردنەوەی فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان بۆ رای گشتی

12:05 - 2024-07-17
کوردستان
159 جار خوێندراوەتەوە

 فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان، روونكردنەوەیەكی بۆ رای گشتی بڵاوكردەوە و رایگەیاندووە: لە پێناوی سەروەربوونی یاسا «كوڕانی كۆماندۆی كوردستان» تۆمەتباری كوشتنی مێرد منداڵەكەی گەڕەكی راپەڕین لە سلێمانی، رادەستی بنكەی پۆلیسی راپەڕین كرد.
لە روونكردنەوەكەدا هاتووە: بۆ ئەم رووداوە نەخوازراوە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە و كەسوكاری (شا ڕەوەندە بابا عەلی) دەكەین و لە خوای گەورە داواكارین  سەبووری و ئارامی بە دڵی باوك و دایك و خانەوادە بەڕێزەكەی ببەخشێت.
هەروەها لە روونكردنەوەكەدا، رەخنەی توند لە  (دەركراوەكان)ی نێو حزبی شەهیدان، گیراوە كە  لەڕێگەی پەیج و میدیاكانیانەوە هەر رۆژە و تۆمەتێك دەبەخشنەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان