سوپا دووبارە دەچێتەوە سەربازگەی تۆپزاوا

12:10 - 2024-07-17
کوردستان
156 جار خوێندراوەتەوە

هێمن ئەحمەد

 
سوپای عیراق هەر جارەو بە بیانوویەكی جیاواز، دەچێتەسەر سەربازگە كۆنەكەی گوندی تۆپزاوا لە خوارووی كەركوك و دەیانەوێت نۆژەنی بكەنەوە.
عەبدوڵڵا محەمەد نوێنەری گوندی تۆپزاوای خوارووی كەركوك، بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: ئێمە نووسراوی دەزگای شەهیدانی عیراقمان هەیە بۆ دروستكردنی مۆنۆمێنت بۆ كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان، چونكە كوردێكی زۆر لەم شوێنە ئەنفالكراون، بەڵام سوپا هەرجارە و بە بیانوویەك دێتەسەر دانیشتوانی گوندەكە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان