ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بۆ كوردستانی نوێ: رەزامەندیمان بۆ ئەو نەخۆشانە وەرگرت كە پێویستیان بە ڤیزای هیندستانە

12:57 - 2024-07-18
کوردستان
137 جار خوێندراوەتەوە

هێمن ئەحمەد
ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك رایدەگەیەنێت: ئەو نەخۆشانەی پێویستیان بە ڤیزای وڵاتی هیندستانە ئێستا دەتوانن لە كۆنسوڵخانەی هیندستان لە هەولێر بە دەستیبهێنن.
د.ئەحمەد كەركوكی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، بەكوردستانی نوێ-ی راگەیاند: ئەو نەخۆشانەی كە نەیاندەتوانی لە كونسوڵخانەی هیندستان لە هەولێر ڤیزا بەدەستبهێنن، دەبوو سەردانی باڵیۆزخانەی هیندستان بكەن لە بەغدا بۆ وەرگرتنی، وتیشی: بۆ ئەو مەبەستە پەیوەندیم بە راجات گۆش كونسوڵی گشتیی هیندستان لە هەرێمی كوردستان كرد و داواملێكرد رەچاوی بارودۆخی ئەو نەخۆشانەی پارێزگاكەمان بكەن تا نەچنە بەغدا، خۆشبەختانە رەزامەندیی وەرگیراوە و بۆ داهاتوو ئەو نەخۆشانەی مەرجەكانی كونسوڵخانە دەیانگرێتەوە، دەتوانن ڤیزای هیندستان لە هەولێر وەربگرن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان