ژنێکی عیراقى رۆڵى هەیە لە گەڕاندنەوەى ترەمپ بۆ کۆشکى سپى

05:47 - 2024-07-20
کوردستان
184 جار خوێندراوەتەوە

کەناڵی فۆکس نیوزى ئەمریکى رایگەیاندی ژنە پارێزەر و وتەبێژى یاسایی بە رەچەڵەک عیراقی، ئەلینا حەبە، رۆڵى سەرەکى هەیە لە گەڕاندنەوەى ترەمپ بۆ کۆشکى سپى.
بەگوێرەى زانیارییەکانى فۆکس نیوز، ئەلینا حەبە وەک راوێژکارى ترەمپ کاردەکات، پێشتریش لە زۆرێک لە بابەتە یاساییەکان و دادگادا رۆڵى گەورەى هەبووە لە پاڵپشتیکردنى دۆناڵد ترەمپ.
ئەلینا حەبە، کە بەرەچەڵەک عیراقییە، یەکێک بووە لە ئەندامانى تیمى پارێزەرانى دۆناڵد ترەمپ، لە دایک و باوکێکى عیراقى لە ویلایەتى نیوجێرسى لەدایکبووە، پاشان خوێندنى زانکۆى لە زانکۆى لیها و کۆلێژى یاساى لە زانکۆى وایدنەر لە ویلایەتى پەنسێلڤانیا تەواوکردووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان