ناوەڕاستی مانگی داھاتوو تیروپشک بۆ ژمارەی لیست و کاندیدەکان دەکرێت

09:31 - 2024-07-20
کوردستان
123 جار خوێندراوەتەوە

کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عیراق رایگەیاند، دوو ھاوپەیمانی و 13 حزب و 85 کاندیدی سەربەخۆ بۆ بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراون، تا ناوەڕاستی مانگی داھاتووش تیروپشک بۆ ژمارەی لیست و کاندیدەکان دەکرێت.

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عیراق  رایگەیاند، بۆ پێنج کورسی پێکھاتەکان 19 کاندیدی پێکھاتەی کریستیان و 20 کاندیدی پێکھاتەی تورکمان تۆمارکراون، لەئێستاشدا وردبینی لە ناوی کاندیدەکان دەستیپێکردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای کۆتاییھاتنی وردبینی، ناوی کاندیدەکان ئاڕاستەی وەزارەتەکانی ناوخۆی ھەرێم و عیراق و دەستەی دەستپاکی ھەرێم و عیراق دەکرێن، دواتریش تیروپشک بۆ ژمارەی لیست و کاندیدەکان دەکرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان