كار و پڕۆژە بەردەوامەكانی شارەوانیی سلێمانی

12:02 - 2024-07-21
کوردستان
97 جار خوێندراوەتەوە

شارەوانیی سلێمانی، لە رێكخستن و چاككردنی شەقام و كۆڵانەكان و پڕۆژەكانی ئاوەدانی، بەردەوامە.
لەژێر چاودێری و سەرپەرشتیی لەیلا عومەر سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی، هەردوو بەشی پڕۆژەكان و ئامێرەكان بەردەوامن لە نۆژەنكردنەوەی شەقام و قیرتاوكردنی گەڕەكەكان، كە لە تازەترین كاریشیاندا، شەقامە سەرەكییەكانی ئیبراهیم ئەحمەد، شەقامی سەرەكی پشت نەخۆشخانەی فاروق بەرەو شەقامی كانی با-یان قیرتاوكردووەتەوە، جگە لەوەش چەند هەڵمەتێكیان بۆ چاككردنی چاڵ و داچوونی چەند شەقامێك ئەنجامداوە و وەك هاوكاریش لەگەڵ شارەوانیی سیتەكدا كاری چاككردن و رێكخستن بۆ چەند گەڕەكێكی سنوورەكە كراوە و رێكخراونەتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان