دەرباز كۆسرەت رەسوڵ: هەولێرییەكان ئامادەی هەر كارێكن ببێتەمایەی گۆڕانكاری و خۆشگوزەرانی بۆ خەڵكی كوردستان

12:04 - 2024-07-21
کوردستان
119 جار خوێندراوەتەوە

لە پەیامێكدا، دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، رایگەیاندووە: لە هەولێر پێشوازیمان كرد لە ژمارەیەك دۆست و هەڤاڵی كۆسرەت رەسوڵ عەلی.
لەبارەی سەردانەكەوە، دەرباز كۆسرەت رەسوڵ ئەندامی مەكتەبی سیاسیی ی.ن.ك، دەڵێت: وێڕای خۆشحاڵیمان بە بینینیان، جەختمان لەسەر بەها نەگۆڕەكانی هەولێرییە رەسەنەكان كردەوە كە برایەتی و خزمەتكردن و باوەشی حەوانەوەی سەرجەم كوردستانییانە.
ئاماژەی بەوەشكردووە كە هەولێرییەكان سەلماندوویانە ئەوانن بوونەتە سەرەڕمی گۆڕانكارییە ریشەییەكان، دڵنیاین هەموو ئەوانەی خۆیان بە هەولێری دەزانن، ئامادەی هەر كارێكن، كە ببێتەمایەی گۆڕانكاری و نوێبوونەوە و دادپەروەری و خۆشگوزەرانی بۆ خەڵكی كوردستان، راپەڕین و شۆڕشەكانی بزووتنەوەی رزگاریخوازی كوردستان، ئەم شایەتییە بۆ هەولێر دەدەن.
ئەوەی هیوایەكی بۆ كوردستان دروست كردووە، ئەوەیە هەولێرییە رەسەنەكان دەزانن كێ نوێنەری راستەقینەی ئەوانەو كێ دەتوانێ دادپەروەرییان بۆ بەدی بهێنێ.

بابەتە پەیوەندیدارەکان