چوار پرۆژە لە کەمپی زانکۆ کرایەوە

12:05 - 2024-07-21
کوردستان
103 جار خوێندراوەتەوە

حسێن عەزیز

د.فەرھاد قادر سەرۆکی زانکۆی گەرمیان بە کوردستانی نوێ-ی راگەیاند: پرۆژەی قیرتاوکردنی شەقامێکی 600 مەتری لە نێو کەمپی زانکۆی گەرمیان  بە تێچووی  165 ملیۆن و 800 هەزار دینار لەلایەنی بەڕێوەبەرایەتیی رێگەوبانی گەرمیانەوە جێبەجێ دەکرێت. لەگەڵ پرۆژەی تاقیگەی خوێندنی باڵای بەشی فیزیا کە تێچووی پرۆژەکە 65 ملیۆن دینار بووە.
وتیشی: باخچەیەک لەبەشی کۆلێژی زانست بەبڕی 15 ملیۆن دینار دروستکراوە و تاقیگەی کۆمپیوتەری کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتیش بە تێچووی  26 ملیۆن دینار جێبەجێکراوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان