رەوەند مەلا مەحمود: پۆستی پارێزگاری کەرکوک ئیستحقاقی یەکێتییە

09:05 - 2024-07-21
کوردستان
109 جار خوێندراوەتەوە

 لێپرسراوی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی ڕایدەگەیەنێت ، هەمو لایەنەكان پێیانوایە ئەو پۆستە ئیستحقاقی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستانە، بەوپێیەی زۆرترین دەنگی شارەكەی بەدەستهێناوە. 

رەوەند مەلا مەحمود لێپرسراوی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هەموو لایەنە براوەكانی پارێزگای كەركوك لە گفتوگۆدان بۆئەوەی بگەنە ڕێككەوتن لەسەر پۆستەكانی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك و جێگرەكانی و پارێزگاری شارەكە، لەگەڵ سەرجەم ئەو پۆستانەی كە پێویستە گۆڕانكاری تێدابكرێت، لە گفتوگۆداین بۆ ئەوەی ئەنجومەنی شارەكە كۆبونەوەی دوەمی خۆی ئەنجامدات و كێشەكان چارەسەر بكرێن. 

وتیشی، گفتوگۆكان نەگەیشتونەتە ئەو ئاستەی ناو پێشكەش بكرێت بۆ پۆستی پارێزگار، بەڵام هەمو لایەنەكان پێیانوایە ئەو پۆستە ئیستحقاقی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستانە بەوپێیەی زۆرترین دەنگی شارەكەی بەدەستهێناوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان