لەمیدیای عەرەبییەوە

11:12 - 2024-07-22
جیهان
61 جار خوێندراوەتەوە

هەمواركردنەوەی یاسای پێدانی پاسپۆرتی دیپلۆماتی ناڕەزایی لێكەوتەوە


هەمواركردنەوەی یاسای پێدانی پاسپۆرتی دیپلۆماتی، ناڕەزایی گەورەی لەناو ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا لێكەوتەوە. لەمبارەیەوە د. حەیدەر ئەلمەتیری ئەندام پەرلەمانی عیراق  بە رۆژنامەی «المدی»ی راگەیاند: لەناو ئەنجومەنی نوێنەراندا ناڕەزاییەكی زۆر هەیە دژی هەمواركردنەوەی یاسای پێدانی پاسپۆرتی دیپلۆماتی، چونكە بەپێی ئەم هەمواركردنەوەیە بێت، ئەو كەسانەی كە خاوەنی پاسپۆرتی دیپلۆماتین، دەتوانن هەتاكۆتایی ژیانیان، خۆیان و بنەماڵەكەیان ئەم پاپسپۆرتەیان پێ بێت، ئەمەش دژی یاساكانی عیراقە.
رۆژنامەی المدی

 

 
ئێران ئیدانەی هێرشەكەی ئیسرائیل بۆسەر یەمەن دەكات

لە یەكەمین كاردانەوەی ئێران بەرامبەر بە هێرشەكەی ئیسرائیل بۆسەر یەمەن، ناسر كەنعانی  وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران  رایگەیاند: ئێران بە توندی ئیدانی هێرشەكەی ئیسرائیل بۆسەر یەمەن دەكات و پێشی وایە ئەم هێرشە  دۆخی ناوچەكە نائارامتر دەكات. وتیشی: پەلاماردانی كەرتی غەزە لەلایەن ئیسرائیلەوە، هۆكاری سەرەكی ئەو دۆخە نائارامەیە كە ناوچەكەی تێكەوتووە.
CNN

سعودیە داوای هێوركردنەوەی رەوشەكە دەكات 

 
وەزارەتی دەرەوەی سعودیە لە بەیانێكدا رایگەیاند:  رووداوەكانی ئەم دواییەی  یەمەن، هێندەی تر رەوشی ناوچەكە ئاڵۆزتر دەكات و زەرەر لە هەموو هەوڵەکانیش دەدات بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگی غەزە. دەشڵێت: بە وردی چاودێریی رەوشی ناوچەكە دەكەین، داواش لە هەموو لایەنەكان دەكەین، دان بەخۆیاندا بگرن و ناوچەكە بەرەو جەنگی گەورەتر نەبەن.
العربیە

%70ی نەخۆشخانەكانی سودان لە كاركەوتوون


كریستۆس كریستۆ سەرۆكی رێكخراوی پزیشكانی بێسنووری نێودەوڵەتی رایگەیاند: بەهۆی بەردەوامیی جەنگ لە سودان، رەوشی تەندروستی لەم وڵاتە، بەرەو قۆناغێكی تەواو مەترسیدار هەنگاو دەنێت. وتیشی: بەهۆی جەنگی سودانەوە، %70ی نەخۆشخانەكان لەكاركەوتوون. راشیگەیاند: زۆربەی نەخۆشەكان ژن و منداڵن، بەشێكی زۆریشیان توشی بەدخۆراكی بوون.
سكای نیوز

بابەتە پەیوەندیدارەکان