״كاركردنی بەیەكەوەییمان، پابەندبوونمانە بە رێبازی یەكێتی״

12:00 - 2024-07-22
کوردستان
68 جار خوێندراوەتەوە

دەرباز كۆسرەت رەسوڵ ئەندامی مەكتەبی سیاسیی ی.ن.ك رایدەگەیەنێت: كاركردنی بەیەكەوەییمان، پابەندبوونمانە بە رێبازی یەكێتی.
لە پەیامێكدا لە پەیجی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك، دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، رایگەیاندووە: وەك سەرپەرشتیاری ی.ن.ك بۆ بازنەی هەڵبژاردنی پارێزگای هەولێر، سەردانی مەڵبەندی سۆرانم كرد بەمەبەستی كۆبوونەوە لەگەڵ سەرپەرشتیارانی بازنەكانی هەڵبژاردن لە سنوورەكەدا و بۆ گفتوگۆكردن دەربارەی ئامادەكارییەكان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان.
ئاماژە بەوەش دەكات كە هاوكار و پاڵپشتیی خۆمان بۆ ئەنجومەنی مەڵبەند، كۆمەڵە و رێكخراوەكان و سەرجەم چینوتوێژەكانی سنوورەكە دووپاتكردەوە لە جێبەجێكردنی پلان و بەرنامەكانیان بۆ سەرخستنی بانگەشەی یەكێتی.

بابەتە پەیوەندیدارەکان