یاسین محەمەد بۆ کوردستانی نوێ :

هەر شوێنێكی شارەكەمان پێویستی بە پڕۆژەی خزمەتگوزاری هەبوو، كار بۆ جێبەجێكردنی دەكەین

12:35 - 2024-07-22
کوردستان
89 جار خوێندراوەتەوە


عومەر ئاوارە




بە هەوڵی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بە بڕی دوو ملیار دینار، ژمارەیەك پڕۆژە لە خورماتوو جێبەجێ دەكرێن.
لەوبارەیەوە، یاسین محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سەڵاحەدین لە پشكی یەكێتی، بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: بە ئامانجی ئاوڕدانەوە لە گەڕەكە كوردنشینەكانی خورماتوو و پێشكەشكردنی پرۆژەی خزمەتگوزاری پێویست، هەوڵەكانمان خستووەتەگەڕ و توانیمان لەڕێگەی پارێزگای سەڵاحەدینەوە چەند پڕۆژەیەكی پێویستیان بۆ بخەینە بەرنامەی كارەوە، وتیشی: بۆ ئەو ژمارە پڕۆژەیە بڕی دوو ملیار دینار تەرخان دەكرێت و لە داهاتوویەكی نزیكدا دەست بە جێبەجێكردنیان دەكرێت.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سەڵاحەدین، باسی لەوەشكرد كە ئێستا شاری خورماتوو پڕۆژەی خزمەتگوزاریی باشی پێگەیشتووە و لەوڕووەوە گەشەیسەندووە، ئەوەش بۆ هەوڵەكانی نوێنەرانی كورد لە سنوورەكە دەگەڕێتەوە كە بە بەردەوامی لەسەر هێڵین لەگەڵ لایە پەیوەندیدارەكاندا تا هەر شوێنێكی شارەكەمان پێویستی بە پڕۆژەی خزمەتگوزاری هەبوو، كار بۆ جێبەجێكردنی بكەین.

بابەتە پەیوەندیدارەکان