زیانلێكەوتووانی دەستی رژێم قەرەبوودەكرێنەوە

12:43 - 2024-07-22
کوردستان
105 جار خوێندراوەتەوە

دەستەی داواكانی موڵكداریی عیراق، لە هەرێمی كوردستان زیاتر لە دوو  ملیار دینار بەسەر ئەو كەسانەدا دابەشدەكات، كە زیانلێكەوتووی دەستی رژێمی بەعس بوون.
 تارا ئەنوەر قەرەداغی بەڕێوەبەری گشتیی لە دەستەی داواكانی موڵكداریی، رایگەیاند: جارێكی دیكە بڕێك پارە بەسەر زەرەرمەندانی دەستی رژێمی بەعس دابەشدەكرێت، ئەم پارەیە ئەو كەسانە دەگرێتەوە، كە پێشتر داواكارییان پێشكەشی دەستەكەمان كردووە، وتیشی: لە پرۆسەی ئەمجارەدا 289 كەس سوودمەند دەبن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان