دادگای فیدراڵی حەوت سکاڵای لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان رەتکردەوە

01:11 - 2024-07-22
عیراق
205 جار خوێندراوەتەوە

دادگای فیدراڵی عیراق حەوت سکاڵای لەبارەی ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان و دیاریکردنی کورسی پێکهاتەکانەوە رەتکردەوە.

لەبارەی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان و دیاریکردنی کورسیی پێکهاتەکانەوە، حەوت سکاڵا ئاڕاستەی دادگای فیدراڵی کرابوون و دادگاکەش پێکەوە هەموویانی رەتکردەوە.

سکاڵاکاران مادەی 2 لە یاسای تۆماری لیستی کاندیدانی پەسەندکردنی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، ژمارە 7ی ساڵی 2024 بە نادەستوری ناوبردوە و سکاڵایان لەسەر ئەو مادەیە تۆمارکردووە، کە پەیوەستە بە ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان و دیاریکردنی کورسی پێکهاتەکان. لە بەرامبەردا دادگای فیدراڵی بەهۆکاری ئەوەی پێشتر ئەو پرسە لەلایەن دادگاکەوە یەکلاکراوەتەوە لە دانیشتنی 21-5-2024 بڕیاریدا بە رەتکردنەوەی هەر حەوت سکاڵاکە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان