مامۆستایانی وانەبێژ داوای یەکلایی کردنەوەی دۆسیەکانیان دەکەن

10:31 - 2024-07-23
کوردستان
77 جار خوێندراوەتەوە


عەلی رەئووف، نوێنەری گشتی وانەبێژان رایگەیاند، لە ھەرێمی کوردستان ٣٧ ھەزار و ٧٧٤ مامۆستای وانەبێژ ھەیە و ٣٠%ی میلاکی وەزارەتی پەروەردە پڕدەکاتەوە، ھەموویان بەپێی پێویستی دانراون.

راشیگەیاند، ساڵ بەساڵ ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ لە زیادبووندایە، لەبەرئەوە پێویستە بەدەم دواکاری مامۆستایانی وانەبێژ بێن، بە ھەمیشەیی دابمەزرێن، بۆ ئەو مەبەستەش پێویستە دۆسیەیی مامۆستایانی وانەبێژ پێش ھەڵبژاردنی مانگی ١٠ی ٢٠٢٤ یەکلایبکرێتەوە و بکرێن بە ھەمیشەیی.

جەختی لەوەشکردووەتەوە، ماوەی ١٠ ساڵە دامەزراندن راگیراوە و لەئێستادا پێویستە مامۆستایانی وانەبێژ دابمەزرێن، بۆ ئەو بابەتەش پێویستییان بە ٩ ملیار دینارە بۆ ئەوەی بکرێن بە ھەمیشەیی.

بابەتە پەیوەندیدارەکان