عیراق دەیەوێت هێزەكانی هاوپەیمانان دەست بە كشانەوە بكەن

11:02 - 2024-07-23
کوردستان
78 جار خوێندراوەتەوە


ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری چەند سەرچاوەیەكی عیراقییەوە ئاشكرایكردووە، عیراق دەیەوێت لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵەوە هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەست بە كشانەوە بكەن و لە مانگی ئەیلولی ساڵی داهاتوو كۆتایی بە ئەركەكانیان بێت.
ئاژانسی رۆیتەرز باسی لەوەشكردووە، تا ئێستا رێكەوتن لەبارەی ئەو خواستەی عیراق نەكراوە، بەڵام لە دانوستانی لوتكەی هەردوولادا لەم هەفتەیەدا دەخرێتەڕوو.

بابەتە پەیوەندیدارەکان