توركیا هێزی سەربازی زیاتر ڕەوانەی ھەرێمی كوردستان دەكات

12:42 - 2024-07-23
جیهان
74 جار خوێندراوەتەوە

رۆژنامەی توركیا تودەی بڵاویكردەوە، ئەنقەرە هێزی سەربازی زیاتری رەوانەی هەرێمی كوردستان كردووە، ئەوەش دوای ئەوەی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا پێشتر نیازی خۆی بۆ راگرتنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانی لە هەرێمی كوردستان و رۆژئاوای كوردستان راگەیاندبوو.
رۆژنامەكە ئاشكرایكردووە، سوپای توركیا چەند رۆژێكە بە بەردەوامی هێزی سەربازی زیاتری هێناوەتە ناو خاكی هەرێم بەتایبەت لە ناوچەی خواكورك، لەگەڵ ئەوەشدا سوپای ئەو وڵاتە بنكەی سەربازی و خاڵی پشكنینی زیاتری داناوە.
هەروەها چەند سەرچاوەیەكی سەربازی سوپای توركیاش، بوونی پلانی كۆنترۆڵكردنی چیای گارە و دامەزراندنی بنكەیەكی سەربازی هەمیشەیی بە ئامانجی سنوورداركردنی جموجۆڵەكانی پەكەكە پشتڕاستكردووەتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان