سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال لە رانیە سەردانی عەبدوڵڵا مام عەلی و خالیدی کاروبار دەکەن

12:44 - 2024-07-23
کوردستان
128 جار خوێندراوەتەوە

مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال لە شاری رانیە سەردانی تێکۆشەر و پێشمەرگەی دێرین و کەسایەتی دیاری پشدەر هەڤاڵ عەبدوڵڵا عەلی-یان کرد.

مەکتەبی سکرتاریەت لەو سەردانەدا ئاماژەیان بە رۆڵی هەڤاڵ عەبدوڵڵا مام عەلی کرد لە خەبات و تێکۆشانی کوردایەتی کە هەر لە تەمەنی لاوێتییەوە بەشدارێکی کاریگەری کۆڕی خەباتی کوردایەتی بووە و دڵسۆزانە دانەبڕاو یەکێتییەکی سەرڕاست بوو کە ئەمڕۆ شانازی بە ماندووبوونی و هەموو ئەو تێکۆشەرانەی ئەم ناوچەیە دەکەین کە هەمیشە لە پێشەوەی سەنگەردا بوون.

هەر لە میانی سەردانەکەیاندا بۆ شاری رانیە، مەکتەبی سکرتاریەت سەردانی پێشمەرگە و تێکۆشەری دیاری دەڤەری بتوێن هەڤاڵ خالید محەمەد ئەمین ناسراو بە (خالیدی کاروبار)یان کرد.

مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال لە بەرامبەر خەباتی پڕ لەسەروەری و تێکۆشانی هەڤاڵ خالیدی کاروبار بەڕێزەوە لە رۆڵ و ماندووبوونیان روانی کە وەک خەباتگێڕێکی دیاری گەلەکەمان قارەمانانە بەشداری کردووە و خۆی و بنەماڵەکەشی رۆڵیان دیار و بەرچاوە.

لەو بەسەرکردنەوانەدا مەکتەبی سکرتاریەت رونیانکردەوە لەسەر راسپاردەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی تێکۆشەرانی کورد و یەکێتی بەسەردەکرێنەوە و لە بەرامبەر ئەو خزمەتەی پێشکەشی گەلەکەیان کردووە، رێزیان لێدەنێین.

لە بەرامبەردا هەڤاڵان عەبدوڵڵا مام عەلی و کاک خالیدی کاروبار رایانگەیاند، ئەم سەردان و بەسەرکردنەوانە نیشانەی ئەوەیە یەکێتی حزبی تێکۆشەر و شەهیدانە و بەشانازییەوە ئێمە درێژەپێدەری رێبازەکەی دەبین و لە خزمەتی کۆمەڵانی خەڵکدا دەبین.

بابەتە پەیوەندیدارەکان