نووسینەكانی شەهید حەسەن كوێستانی، لە ساڵۆنی كوردستانی نوێ-دا‌ بڵاودەكرێنەوە

01:12 - 2024-07-23
کوردستان
86 جار خوێندراوەتەوە

سبەینێ‌ چوارشەممە سەعات 11ی پێشنیوەڕۆ لە ساڵۆنی كوردستانی نوێ‌، كتێبی (بازنەی گەمارۆ) كە كۆكراوەی نووسینەكانی شەهیدی سەركردە حەسەن كوێستانی-یە، كۆڕی ناساندن و بڵاوكردنەوەی بۆ دەكرێت.
كتێبەكە، لە كۆكردنەوە و ئامادەكردنی جەرجیس ئیبراهیم گەڵاڵەیی و ئەنجام ساڵح -ە و سەرجەم ئەو نووسین و وتارانە لە خۆدەگرێت كە شەهید كوێستانی لە بڵاوكراوەكانی شاخ و دوای راپەڕین بڵاویکردوونەتەوە. 
كتێبەكە بە دیاری پێشكەش بە ئامادەبووان دەكرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان