پێویستە هەنگاوەكانی بەپارێزگاكردنی هەڵەبجە خێراتر بكرێن

01:19 - 2024-07-23
کوردستان
164 جار خوێندراوەتەوە

محەمەد تۆفیق نەورۆڵی

چرۆ حەمە شەریف بۆ كوردستانی نوێ: سەرۆك بافڵ رۆڵی گرنگی بینی لە خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاساكە


 ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت: كار بۆ ئەوە دەكەین هەنگاوەكانی بەپارێزگاكردنی هەڵەبجە خێراتر بكرێن، دەشڵێت: سەرۆك بافڵ رۆڵی گرنگی بینی لە خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاساكە.
چرۆ حەمە شەریف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی ی.ن.ك لە لێدوانێكدا بۆ كوردستانی نوێ رایگەیاند: پرۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە، تەنها خوێندنەوەی سێیەمی ماوە و ئێستا كار بۆ ئەوە دەكەین تا هەنگاوەكان بەو ئاراستەیە خێراتر بكەین، بۆ ئەوەی بەرەسمی  ببێتە پارێزگا، هۆكاری دواكەوتنەكەشی گەڕاندەوە بۆ ئەوەی كە ئێستا ئەنجومەنی نوێنەران، سەرۆكی نییە و جێگری یەكەم بە وەكالەت سەرۆكایەتیی كۆبوونەوەكان دەكات، جگە لەوەش هەندێك لایەن بەپارێزگاكردنی چەند ناوچەیەكی دیكەیان كردۆتە مەرج بۆ دەنگدان لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە.
 ئاماژەی بەوەش دا: سەرۆك بافڵ رۆڵێكی كاریگەری بینی لە سەروبەندی خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاساكە و نەیهێشت كێشەی بۆ دروست ببێت و لەگەڵ لایەنەكاندا كۆبووەوە و لە گرنگی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە ئاگاداری كردنەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان