زیاتر لە 60 %ی كارەكانی شەقامی 100 مەتری سلێمانی، تەواوبووە

01:26 - 2024-07-23
کوردستان
162 جار خوێندراوەتەوە

ئازاد ئیبراهیم

زەردەشت رەفیق وتەبێژی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە لێدوانێكدا بۆ كوردستانی نوێ رایگەیاند: زیاتر لە 60 %ی كارەكانی شەقامی 100 مەتری سلێمانی تەواوبووە و كاركردنیش تێیدا بەردەوامە، بەشێكی شەقامەكە قیرتاوكراوە و ئەو كاركردنەی ئەمساڵ لە پرۆژەكەدا دەیبینین، جێگەی دڵخۆشییە.
وتیشی: ســـــەرۆكی شــــارەوانیی ســــلێمانی پاڵپشــــتی ســــتافی شارەوانی بۆ كۆمپــــانیای جێبەجێكــــار دووپــــاتكردۆتەوە و داواشــــی لــــە كۆمپانیــــاكە كردووە هــــەوڵی زیاتر بــــدەن بۆ تەواوكردنی شەقامەكە و ئێستا كاری باشتری تێدا دەكرێت.
شایانی باسە، لە چەند رۆژی رابردوودا، لەیلا عومەر سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی لەگەڵ سەرپەرشتیاری پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری كە ناسراوە بە شەقامی شاڕێی بابان، كۆبووەوە و داوایكرد «كارەكان خێراتر بكرێن لەپێناوی زوو تەواوكردنی شەقامەكە و كردنەوەی بەڕووی هاووڵاتیاندا».

بابەتە پەیوەندیدارەکان