ئەحمەد نوری (ئەبو شەهاب)

زیاتر لە 20 ساڵە لە راگەیاندن خزمەت دەكات

01:36 - 2024-07-23
هەمەرەنگ
289 جار خوێندراوەتەوە

هەندێ كەسایەتی هەن، هێندە لە شوێنی كارەكەیان بینراون بوونەتە لۆگۆ، ئەحمەد نوری رەشید ناسراو بە (ئەبو شەهاب) یەكێكە لەوانە، زیاتر لە 20 ساڵە لە راگەیاندنی یەكێتی وەك چایچی و خزمەتگوزار كار دەكات . ئەگەرچی پیاوێكی قسە خۆش و خۆش مەشرەفە، بەڵام دڵی ناسكە و زوو تووڕە دەبێت، هەر زوویش ئاشتدەبێتەوە. پێم وت ئەبو شەهاب چۆنە ئەو هەموو ساڵە لە راگەیاندنی یەكێتیدا بێ ماندووبوون كاردەكەیت؟
لەوەڵامدا وتی: شوێنی كارەكەم لەگەڵ بیروباوەڕەكەمدا گونجاوە، ئەگەر بە خۆبەخشیش بووایە هەر كارم تێدا دەكرد، زۆر جار پێم وتراوە تەمەنت هەڵكشاوە بڕۆ پشووبدە و موچەكەت بۆ دەنێرین بۆ ماڵەوە، وتوومە: دەستبەرداری راگەیاندن نابم و دەمەوێت تا دواهەناسە خزمەت بكەم.
سەبارەت بەو پرسیارەیش چۆن لە كوردستانی نوێ دامەزراوە، وتی: رەوانشاد عادل موڕاد لەسەر پێشنیازی مامۆستا مستەفا ساڵح كەریم سەرەتا لە رۆژنامەی الاتحاد وەك چایچی دایمەزراندم، لەپاشان هاتمە كوردستانی نوێ وەك خزمەتگوزار و بۆ دابەشكردنی رۆژنامەكە بەسەر بەشە جیا جیاكاندا.
گوڵەباخ

بابەتە پەیوەندیدارەکان