چوارەمین پێشانگەی دۆكیۆمێنتاری وێنە دێرینەکانی سلێمانی كرایەوە

01:41 - 2024-07-23
هەمەرەنگ
136 جار خوێندراوەتەوە

ئێوارەی رۆژی 21/7/2024، لە سەرای سلێمانی چوارەمین پێشانگەی دۆكیۆمێنتاری وێنە دێرین و نەبیراوەكانی دیداری كەسایەتی و خانەوادە دێرینەكانی شاری سلێمانی كرایەوە كە لەلایەن رێكخراوی خانەوادە دێرینەكانی سلێمانی بەهاوكاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی و قەیوان گروپ رێكخرابوو.
لە پێشانگەكەدا، بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی باسی لە بایەخ و گەورەیی سلێمانی كرد و رایگەیاند سلێمانی هەر بە گەورەیی و وەكو پایتەخت لەدایكبووە، وەكو پایتەختی میرنشینی بابان، بۆیە هەمیشە بە گەورەیی دەمێنێتەوە، پاشان باسی بایەخی ئەدەب و رۆشنبیری كرد لە سلێمانی و هەروەها پێگەی (نالی) و شاعیرانی تری باس كرد بەوەی كە سلێمانی بۆتە ئەم شارەی ئەمڕۆ هەمووان شانازیی پێوە دەكەین. لە پێشانگەكەدا چەندین فۆتۆی نەبینراو و دانسقەی خانەوادە دێرینەكانی سلێمانی لە پێشانگەكە نمایشكرابوون، كە بووە جێگای سەرنجی هەمووان.

كۆمار عه‌لی

بابەتە پەیوەندیدارەکان