كەركوك، یادی هونەرمەندی نەمر عەلی مەردان- ی كردەوە

01:43 - 2024-07-23
هەمەرەنگ
130 جار خوێندراوەتەوە

بە بۆنەی 43 هەمین ساڵیادی كۆچی دوایی پادشای مەقاماتی كوردی مامۆستا عەلی مەردان، كۆشكی رۆشنبیری هونەری كەركوك كۆڕێكی بۆ هەریەك لە هونەرمەندان نورەدین جاف لێپرسراوی ناوەندی عەلی مەردان و عومەرە درێژ ئەندامی ناوەندەكە رێكخست.
لە كۆڕەكەدا نورەدین جاف بە تێروتەسەلی باسی لە ژیان و بەسەرهاتی مامۆستا عەلی مەردان كرد كە بە درێژایی ژیانی خزمەتێكی ئێجگار زۆری بە هونەری مەقاماتی كوردی کرد و دەیان مەقامبێژ لەسەر دەستی ئەو هونەرمەندە فێری هونەری مەقام بوون لە كەركوك و لە بەغدا.
هاوكات هونەرمەند عومەرە درێژ بە دەنگە زوڵاڵەكەی چەندین مەقامی مامۆستا عەلی مەردانی پێشكەش بە ئامادەبوان كرد.
رزگار شوانی 

بابەتە پەیوەندیدارەکان