عەلی پێنجوێنی:

شكۆی راستەقینەی ژن لە ژنبوونیدایە

09:55 - 2024-07-24
هەمەرەنگ
104 جار خوێندراوەتەوە

عەلی پێنجوێنی شاعیر و رۆماننووس كە لە چەند رۆژی رابردوودا نوێترین بەرهەمی خۆی بە ناوی(ژنێك نایەوێت ژن بێت) بڵاو كردەوە رایگەیاند: ژن دەبێت لەناخی خۆیدا بۆ خۆی بگەڕێت نەك لە دەرەوەی خۆی.
پێنجوێنی سەبارەت بە بەرهەمە نوێیەكەی بە دوالاپەڕەی وت: ئەم بەرهەمم هەوڵێكی بچووكە بۆ روانینێكی بوێرانە لە گۆشەنیگایەكی ترەوە بۆ كێشەی ژن كە كێشەیەكی قووڵ و ئەزەلییە. 
وتیشی: بە بڕوای من شكۆی راستەقینەی ژن لە ژنبوونیدایە كە لە ئێستادا ژن خەریكی ونكردنی ژنبوونی خۆیەتی و ئەمەش بۆ خۆی كێشەیەكی گەورەیە، بۆیە پێموایە تەقەی راستەقینە لە ژنبوون لەسەری خودی ژنەوە دەكرێت و تەقەكان ئەوەندەی لەناوەوەیە لە دەرەوە نییە.  
پێنجوێنی ئاماژەی بەوەشكرد كە مرۆڤ پێویستی بەوەیە ئەو شكۆیە بۆ ژن بگێڕێتەوە كە ناوی ژنبوونە و ژنان دەبێت لەناو خۆیاندا بۆی بگەڕێن.
پێویستە بوترێت كە د. سامان عیزەدین لەكاتی بڵاوكردنەوەی كتێبەکەی پێنجوێنی خوێندنەوەیەكی زانستی چڕوپڕ لەبارەی كتێبەكەوە پێشكەش كرد. 
عەلی پێنجوێنی شاعیر و رۆماننووس تا ئێستا 9 بەرهەمی بڵاوكراوەی هەیە. 
 
نەرمین عوسمان محەمەد

بابەتە پەیوەندیدارەکان