دووەمین دیداری پەروەردەیی لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت

10:15 - 2024-07-24
هەمەرەنگ
89 جار خوێندراوەتەوە

بۆردی پەروەردەیی ژیار دووەمین دیداری پەروەردەیی لەژێر ناونیشانی» خوێندنەوەیەكی زانستی و بابەتیانە بۆ پرۆگرامی ئەلفبێی كوردی لە خوێندنگەكانی هەرێمی كوردستان ساز دەكات. 
لەو دیدارەدا هەریەك لە مامۆستایان، م. مەحمود باجەڵان، م سكاڵا سەفوەت و م. سەعید ئەحمەد توێژینەوەكانی خۆیان پێشكەش دەكەن.
دیدارەكە سەعات 4:30 خولەكی پاشنیوەڕۆی رۆژی شەممە 27/7/2024 لە سلێمانی گەڕەكی سەروەری دوو سایدی تاوەرەكان، پشت سوپەرماركێتی ئاڵتون بەڕێوەدەچێت.  

بابەتە پەیوەندیدارەکان