سەرۆك كۆمار: فراوانكردنی هاوئاهەنگی نێوان وڵاتان لەسەر پرسە هاوبەشەكان

11:11 - 2024-07-24
عیراق
139 جار خوێندراوەتەوە

د.لەتیف رەشید سەرۆك كۆمار جەختدەكاتەوە، عیراق بە پشت بەستن بە سەقامگیریی لەڕووی ئاسایش و سیاسی و ئابوورییەوە، هەوڵدەدات پەیوەندییەكانی بەشێوەیەكی ئەرێنی لەگەڵ وڵاتانی جیهان پەرەپێبدات.
دوێنێ سەرۆك كۆمار، لە كۆشكی بەغدا پێشوازیكرد لە خاتوو كریستین هوهمان باڵیۆزی ئەڵمانیای فیدراڵ، خاتوو لاتیتیا ڤان ئاش هەڵسووڕێنەری كاروباری باڵیۆزخانەی شانشینی هۆڵەندا، خاتوو ماری ترێزە هیلال هەڵسووڕێنەری كاروباری باڵیۆزخانەی كەنەدا و ئەنگۆس كلاریكسۆن راوێژكاری سیاسیی باڵیۆزخانەی بەریتانیا.
 لە دیدارێكدا، سەرۆك كۆمار ئاماژەی بەوەدا، حكومەتی عیراق كاردەكات بۆ دانانی پلانێكی گشتگیر لەپێناوی سەرلەنوێ بەگەڕخستنەوەی كارگەكان و راكێشانی وەبەرهێنەران.
هەردوێنێ، سەرۆك كۆمار پێشوازیكرد لە دادوەر بەسام مەولەوی وەزیری ناوخۆ و شارەوانییەكانی لوبنان و وەفدی هاوڕێی.
لە دیدارێكدا، سەرۆك كۆمار جەختی لە فراوانكردنی هاریكاری و هاوئاهەنگی نێوان وڵاتان لەسەر پرسە هاوبەشەكان كردەوە، بەشێوەیەك كە بەرژەوەندی و خواستەكانیان لە چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و ئاشتیدا بەدەستبهێنن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان