ناساندنی بەرگی چوارەمی ئینسكلۆپیدیا

10:00 - 2024-07-25
کوردستان
48 جار خوێندراوەتەوە

دوێنێ لە كۆیە، رێوڕەسمێك بۆ ناساندن و دابەشكردنی بەرگی چوارەمی كتێبـی ئینسكلۆپیدیای پێشمەرگە دێرینەكان، رێكخرا.
لە رێوڕەسمەكەدا، كە ژمارەیەك لە پێشمەرگە دێرینەكان ئامادەبوون، د.عەبدولواحید ئیدریس جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی پێشمەرگە، وتەیەكی پێشكەشكرد و خەبات و تێكۆشانی هێزی پێشمەرگەی لە قۆناغە جیاوازەكاندا و بەتایبەتیش لە شاخ بە گرنگ وەسفكرد، سوپاسی حەیدەر مەنتك نووسەر و ئامادەكاری كتێبەكەی کرد كە هەوڵی بۆ زیندووڕاگرتنی ناو و سیڤی برا پێشمەرگەكان دەدات.
پاشان، نووسەری كتێبەكە، لە وتەیەكدا ناوەرۆكی كتێبەكەی خستەڕوو و وتی: كتێبەكە ژیاننامەی 308 پێشمەرگەی دێرین لەخۆدەگرێت، هەروەها سوپاسی مەڵبەندی پیشمەرگە و كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكانی كۆیە و ئەبوزێد ساڵح-ی كرد بۆ رێكخستنی رێوڕەسمەكە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان