کتێبی تەئریخی ئیمارەتی سۆران، دەکەوێتە ناو کتێبخانەی کوردییەوە

11:32 - 2024-07-25
هەمەرەنگ
137 جار خوێندراوەتەوە


ئەم کتێبە لە ساڵی 1927 دا لەلایەن زانای گەورەی کورد (مەلا ئەسعەد خەیلانی)یەوە نووسراوە و هەریەک لە ئارێز عەبدوڵڵا و سدیق ساڵح پێکەوە ساغیان کردووەتەوە و بە تەرزێکی نوێ بە چاپیان گەیاندووە. 
کتێبەکە بەهایەکی مێژوویی گرنگی هەیە و پڕە لە زانیاریی کە بەشێکی زانراوە و بەشێکیشی 
تا ئێستا نەزانراو بووە.
ئەم کتێبە جگە لە گرنگییە مێژووییەکەی، سەرچاوەیەکی گرنگیشە  بۆ توێژەران و مێژوونووسانی کورد  بۆ داهاتوو، بەوپێیەی تۆماری قۆناغێکی حوکمڕانیی کوردە لە سەردەمی ئەمارەتەکاندا.
واش بڕیارە رۆژی شەممە 27/7/2024 ــ سەعات(6)ی سەرلەئێوارە لقی هەولێری یەکێتیی نووسەرانی کورد لە هۆڵی شەهید مەهدی خۆشناو کــــــــــۆڕێک بۆ هەردوو ئامادەکاری کتێبەکە ئارێز عەبدوڵڵا و سدیق ساڵح رێکبــخات بۆ ناساندن و بڵاوکـــــــــــردنەوەی کتێبەکە.کە یەکێکە لە چاپکراوەکانی بنکەی ژین.  

بابەتە پەیوەندیدارەکان