حــــەكـــــایـــەتــی كـــوردی

11:34 - 2024-07-25
هەمەرەنگ
65 جار خوێندراوەتەوە

ئەم كتێبە بەرهەمێكی رەسەن و دانسقەی نێو جیهانی ئەدەبیاتی فولكلۆری كوردییە كە لەسەر زاری كوردانی قەوقاز گێڕدراونەتەوە و لەلایەن ژنە رۆژهەڵاتناسی رووسی خاتوو م.ب. روودینكۆ لە ساڵی 1970 بە زمانی رووسی بڵاوكراوەتەوە، پێكهاتووە لە 62 دەقی حەكایەتی كوردی. ئەو حەكایەتانە بەهای كۆمەڵایەتی و راستگۆیی و ئاشتەوایی گەلی كورد دەخەنەڕوو، كە جیهانێكە لە پەند و ئامۆژگاری. ئەو كتێبە چەند جارێك كراوە بە كوردی، كەریم حیسامی و مامۆستا عەزیز گەردی و دواجاریش رەنجدەر ئازاد عەزیز كردوویەتی بە كوردی. 
خاتوو روودینكۆ پێی وایە لەناو گەلانی ئاسیای ناوەڕاست كورد دەوڵەمەندترین گەلە كە خاوەنی فۆلكلۆرێكی رەسەن و دەوڵەمەند بێت، زۆربەی رۆژهەڵاتناسان و كوردناسان كوردیان بە سەرچاوەی حەكایەت و ئەفسانە ناوزەند كردووە، بەوەی كورد خاوەنی ئەدەبێكی دەوڵەمەندی سەرزارین. 

مارگرێت روودینكۆ كێیە؟
ناوی تەواوی ئەو مارگرێتا بارسیووناروودینكۆیە ساڵی 1926 لە شاری تیفلیس پایتەختی جۆرجیا لەناو خانەوادەیەكی زانستخواز لە دایكبووە بە رەگەز جۆرجییە.
ساڵی 1946  لە لنینگراد دەچێتە زانكۆی بەشی زمانناسی ئێرانی لە كۆلێژی رۆژهەڵاتناسی. لە تەمەنی 20 ساڵیدا بە سەركەوتوویی زانكۆ تەواو دەكات و تەمەنی خۆی بە زمان و ئەدەبی كوردی تەرخان دەكات و گرنگترین كارەكانیشی لێكۆلێنەوە بووە لەسەر تۆمار و ئەرشیفە دەستنووسەكانی كوردانی سۆڤیەت. بەرهەمەكانی ئەو خاتوونە بریتییە لە بڵاوكردنەوەی یەكەمین دەستنووسی مەلا مەحمودی بایەزدی، تۆماری دەستنووسە كوردییەكانی ئەلكەساندەر ژابا، عەقیدەی خودا، پەندی پێشنیانی كوردی، چەند شیعرێكی بڵاونەكراوەی ئەحمەدی خانی و چەند بەرهەمی دیكە.
 روودینكۆ ساڵی 1976 لە شاری لنینگراد كۆچی دوایی كردووە.
جەواد حەیدەری

بابەتە پەیوەندیدارەکان