نۆ مانگە كارمەندانی گرێبەستی خۆراكی كەركوك مووچەیان وەرنەگرتووە

12:10 - 2024-07-25
کوردستان
91 جار خوێندراوەتەوە

هێمن ئەحمەد
ماوەی نۆ مانگە فەرمانبەرانی گرێبەستی ئاسایشی خۆراك كە ژمارەیان هەزار كەسە مووچەیان وەرنەگرتووە، بۆ ئەو مەبەستەش رۆژی 23/7/2024، لە بەردەم بینای پارێزگای كەركوك گردبوونەوە.

د.ئەحمەد كەركوكی: 
بەدواداچوونم بۆ دواكەوتنی مووچەكانیان كردبوو، دەركەوت گرفتەكە لە وەزارەتی دارایی عیراقە و بەڵێنی چارەسەركردنیان پێدام

لەوبارەیەوە د.ئەحمەد كەركوكی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، بەكوردستانی نوێ-ی راگەیاند: پێشووتر بەدواداچوونم بۆ دواكەوتنی مووچەكانیان كردبوو دەركەوت گرفتەكە لە وەزارەتی دارایی عیراقە و بەڵێنی چارەسەركردنی كێشەکەیان پێدام، بەڵام بەداخەوە ئێستا وەزارەتی دارایی عیراق بیانووی ئەوە دەهێنێتەوە كە لە كەركوك بۆشایی ئیداری هەیە كە ئەویش ئەوەیە كەس نییە ئیمزا لەسەر لیستی مووچەكانیان بكات.
وتیشی: نووسراو لەڕێگەی نوێنەرانی كەركوكەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق دەكەین بۆ ئەوەی لەو بابەتە بكۆڵێتەوە و چارەسەری كێشەی مووچەی كارمەندانی گرێبەستی ئاسایشی خۆراكیش بكات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان