״رێژەی توشبوون بە شێرپەنجە لە ئاستی ستانداردی خۆیدایە״

12:18 - 2024-07-25
کوردستان
90 جار خوێندراوەتەوە

تەها عەبدوڵڵا
بەڕێوەبەری جێبەجێكاری سندوقی شێرپەنجە لە وەزارەتی تەندروستیی هەرێم، ئاماری چوار ساڵی توشبوانی نەخۆشیی شێرپەنجە ئاشكرادەكات و رایدەگەیەنێت: رێژەی توشبوون لە ئاستی ستانداردی خۆیەتی و بەو جۆرە مەترسیدارە نییە كە باس دەكرێت. ئاماژە بەوەش دەكات ئەوانەی لە نەخۆشخانەكانی شێرپەنجە تۆماركراون هەموویان دانیشتووی هەرێمی كوردستان نین، بەڵكو بەشێكیان خەڵكی ناوچەكانی تری عیراقن.
موزەفەر یابە ساڵح بەڕێوەبەری جێبەجێكاری سندوقی شێرپەنجە لە وەزارەتی تەندروستیی هەرێم بە كوردستانی نوێ -ی راگەیاند: رێژەی توشبوون بە شێرپەنجە لە ئاستی ستانداردی خۆیەتی‌ و ئامارەكان دەریدەخەن بەو شێوەیە زیادنەبووە جێگای مەترسی بێت. روونیشیكردەوە كە بەشێك لەوانەی لە نەخۆشخانەكانی هەرێم تۆماردەكرێن، خەڵكی ناوچەكانی تری عیراقن، بەتایبەتی ئەوانەی لە كەمپی ئاوارەكان نیشتەجێكراون.

بابەتە پەیوەندیدارەکان