سێ پێشنیار بۆ خوێندكارانی شەشەمی ئامادەیی

12:21 - 2024-07-25
کوردستان
102 جار خوێندراوەتەوە

ئازاد ئیبراهیم
بەپێی هەواڵێك كە رۆژنامەی (زەمان)ی عیراقی لەسەر زاری سەلاح مەهدی بەڕێوەبەری نووسینگەی كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤ لە پارێزگای دیالە بڵاویكردۆتەوە: سێ پێشنیاریان بۆ دایك و باوكی خوێندكارانی شەشەمی ئامادەیی دەركردووە و تێیدا هاتووە: وەك روونە لەدوای بڵاوكردنەوەی ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی وزاری بۆ پۆلی شەشەمی ئامادەیی بە لقە جیاوازەكانییەوە، پەستانێكی گەورەی دەروونی لەسەر خوێندكاران هەیە، بەتایبەت دوای ئەوەی چانسی ئەوەیان نەبووە سەركەوتووبن یان ئەو ئەنجامەی خۆیان ویستوویانە بەدەستی بهێنن لە زانكۆ و كۆلێژەكاندا، بۆیە ئەم ماوەیە ماوەیەكی گرنگە و پێشنیار دەكەین كە «بەهیچ شێوەیەك فشار لەسەر خوێندكاران زیادنەكرێت»، «كراوەبن لەگەڵیاندا» و «دووربكەونەوە لە توندوتیژی و قسەی ناشیرین و هەوڵبدەن كۆنترۆڵیان بكەن».

بابەتە پەیوەندیدارەکان