فلاشی ئابووری

01:01 - 2024-07-25
ئابووری
179 جار خوێندراوەتەوە

حكومەتی فیدراڵی بە مووچەی كارمەندانی هەرێمدا دەچێتەوە

موعین ئەلكازمی ئەندامی لێژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند: تیمێك لە دیوانی چاودێریی حكومەتی فیدراڵی عیراق وردبینی بۆ مووچەی كارمەندانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات و تیمەكەش هەفتەیەكە لە هەرێمە و دەستبەكار بووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر لیستەكە پلە تایبەتەكانی زۆر تێدا بێت، وەك بەڕێوەبەری گشتی و وەزیر و بریكاری وەزیر، ئەوا پێداچوونەوە بە پلەكانیاندا دەكرێت، لەبەرئەوەی نەگونجاوە هەرێمێكی بچووك ژمارەیەكی زۆر پلەی تایبەتی هەبێت.

ئیقتیساد نیوز 

هەناردەی ئۆتۆمبێلی چین بۆ ئەمریكا ژمارەی پێوانەیی تۆماركرد

بە گوێرەی ئامارە رەسمییەكانی چین هەناردەی ئۆتۆمبێلی چینی بۆ ئەمریكا، لە مانگی حوزەیراندا ژمارەی پێوانەیی تۆمار كردووە و گەیشتۆتە 401.7 ملیۆن دۆلار، بەوەش بەراورد بە مانگی پێشتر بەڕێژەی %17 زیادی كردووە.
ئەم هەواڵە لە كاتێكدایە كە كۆمپانیاكانی بەرهەمێنانی چین نیگەرانن لە داهاتوویان، لەبەرئەوەی دۆناڵد ترەمپ هەڕەشەی ئەوەی كردووە، ئەگەر دووبارە ببێتەوە بە سەرۆكی ئەمریكا ئەوا گومرگی زیاتر دەخاتە لەسەر كاڵای چینی.
روسیا تودەی

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان