سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال پێشمەرگەی مەفرەزە سەرەتاییەکان، ئازاد دەرمیانەیی بەسەردەکاتەوە

03:08 - 2024-07-25
کوردستان
178 جار خوێندراوەتەوە

مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال لە سلێمانی سەردانی پێشمەرگەی مەفرەزە سەرەتاییەکانی شۆڕشی نوێی گەلەکەمان، هەڤاڵ مارف سابیر محەمەد ناسراو بە ئازاد دەرمیانەیی-یان کرد.
مەکتەبی سکرتاریەت لە نزیکەوە لە  تەندروستی هەڤاڵ ئازاد دەرمیانەییان پرسییەوە و هیوای تەندروست باشیان بۆ خواست و بەڕێزەوە باسیان لە کاروانی پڕ خەبات و تێکۆشانیان کرد کە وەک تێکۆشەرە سەرەتاکانی شۆڕش بەشدارێکی کاریگەر و دڵسۆز بووە و لە بەرەی گەلەکەی و یەکێتیدا مایەوە کە مایەی شانازیی هەموو لایەکمانە کە هەڤاڵەکانمان ئەو مێژووە پڕ لە سەروەرییان تۆمار کردوە.
لە بەرامبەر ئەو شانازیەشدا چەپکە گوڵی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی پێشکەش بە هەڤاڵ ئازاد کرا

هاوکات هەڤاڵ ئازاد دەرمیانەیی دووپاتیکردەوە کە هەمیشە پێشمەرگەیەکی بەوەفای گەل و یەکێتی دەبێت و هەر ئەرکێکی پێبسپێردرێت بە ئەمانەتەوە رایدەپەڕێنێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان