ناو تۆمارکردن بۆ تیروپشکی حەجی سێ ساڵی داهاتوو راگەیەندرا

04:49 - 2024-07-25
کوردستان
192 جار خوێندراوەتەوە

لە ئێستاوە بۆ ماوەی 20 رۆژ دەتوانن بە شێوەی ئەلیکترۆنی ناو تۆماربکەن بۆ تیروپشکی ئەنجامدانی حەج بۆ سێ ساڵی داهاتوو.
دەستەی باڵای حەج و عومرەی عیراق رایگەیاند، لەڕێگەی لینکێکی ئەلیکترۆنییەوە فۆرمی تۆمارکردنی ناو بۆ تیروپشکی پڕۆسەی حەجی ساڵی 2025 و 2026 و 2027 کارا كرا .
ئاماژە بەوەشكراوە، لینەکەکە تا 20 رۆژی دیکە کارا دەبێت و لەو ماوەیەدا دەتوانن بە خۆڕایی و بەشێوازێکی ئاسان لەڕێگەی ئەو لینکەوە ناویان تۆمار بکەن بۆ تیروپشکی حەجی سێ ساڵی داهاتوو .
بەپێی راگەیەندراوەكە، یەکێک لە مەرجەکانی پڕکردنەوەی فۆرمەکە بریتییە لە رێگریکردن لەو کەسانەی پێشتر حەجیان ئەنجامداوە لەوەی و دەرفەت دەدرێت بەو کەسانەی حەجیان ئەنجام نەداوە سودمەندبن.
ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەو کەسانەی پێشتر داواکارییان پێشکەشکردووە و ناویان نەهاتووەتەوە خاڵێکی زیادەیان پێدەدرێت، هەروەها، نابێت داواکار زیاتر لە جارێک ناوی خۆی تۆمار بکات، بەپێچەوانەوە ناوەکەی دەسڕدرێتەوە و لەئەگەری سەرکەوتنیشی کورسیەکەی لێدەسەندرێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا هاوڵاتی بەرپرسیارە لە راستی هەموو ئەو زانیاریانەی کە لە فۆڕمی ئەلیکترۆنی داخڵی دەکات، بەپێچەوانەوە ناوەکەی دەسڕدرێتەوە.
روونیشكراوەتەوە، 60%ی دەرچووان ئەو کەسانە دەبن کە تەمەنیان لە سەروو 50 ساڵەوەیە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان