عیراق زیادبوونی ژمارەی کارمەندانی وەزارەتەکانی هەرێم ئاشکرا دەکات

11:58 - 2024-07-27
کوردستان
139 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتى دارایی عیراق جیاوازییەکانى لیستى میلاکاتى وەزارەتەکانى ئاڕاستەى وەزارەتى دارایى هەرێمى کوردستان کردووە و وەک دەردەکەوێت هەندێک لە وەزارەتەکان مووچەخۆریان زیادیکردووە.

بەگوێرەى نووسراوەکە، وەزارەتەکانى پێشمەرگە، ناوخۆ، خوێندنى باڵا و تەندروستى، زۆرترین ژمارەى میلاکاتیان زیاد بووە و بەتەنیا لە وەزارەتى پێشمەرگە 23 هەزار و 790 زیادیکردووە و کۆى گشتیى سەرجەم وەزارەت و دەستەکان 35 هەزار و 334 مووچەخۆر بۆ میلاک زیادبووە.
بەپشتبەستن بە نووسراوەکە، وەزارەتەکانى پەروەردە، کارەبا، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو، رۆشنبیرى، گواستنەوە و گەیاندن، لە ریزبەندى سەرەوەى ئەو وەزارەتانەن کە میلاکاتیان کەمیکردووە و بەتەنیا لە وەزارەتى پەروەردە چوار هەزار و 316 کەس کەمیکردووە.

دیارترین ئەو وەزارەتانەى میلاکیان زیاد یان کەمیکردووە:
وەزارەتى پێشمەرگە 23790 کەس زیادیکردووە
وەزارەتى ناوخۆ 1882 کەس زیادیکردووە
وەزارەتى خوێندنى باڵا 846 کەس زیادیکردووە
وەزارەتى تەندروستى 385 کەس زیادیکردووە
ئەو وەزارەتانەى میلاکاتیان کەمیکردووە
وەزارەتى پەروەردە 4316 کەس کەمیکردووە
وەزارەتى کارەبا 417 کەس کەمیکردووە
وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو 414 کەس کەمیکردووە
وەزارەتى رۆشنبیرى 367 کەس کەمیکردووە
وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندن 314 کەس کەمیکردووە

بابەتە پەیوەندیدارەکان