راپۆرتی/ هێمن ئه‌حمه‌د
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه بۆنێكی نامۆ و ناخۆش له گه‌ڕه‌كه‌كانی راپه‌ڕین، په‌نجا عه‌لی، شۆڕیجه بڵاوبۆته‌وه و له‌نێو خه‌ڵكیشدا وا بڵاوه بۆنی غازه، به‌ڵام له دوورییه‌كی دیاریكراودا پاڵاوگه‌یه‌كی ئه‌هلی و چه‌ند كۆمپانیاییه‌كی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی خۆڵ و خاشاك هه‌ڵساون به سووتاندنی ئه‌و خۆڵ و خاشاكانه‌ی له شاره‌وانی كه‌ركوك له ماڵه‌كان كۆیان ده‌كاته‌وه و ئه‌مه‌ش بۆته هۆی ده‌ركرنی بۆنێكی جیاواز له شێوه‌ی غاز دانیشتوانی ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی هه‌راسان كردووه، بڵاوبونەوەی ئەم بۆنە ناخۆشانە لە شاری کەرکوک یەکەم جار نییە ، وایكردووه هاووڵاتیان تووشی جۆره‌ها نه‌خۆشی ببن و بێزاری به كۆمه‌ڵ ده‌رببڕن
كاربه‌ده‌ستانی پارێزگاكه هیچ خه‌م و هه‌ڵویستێكیان له‌و باره‌وه‌یه نییه و كاریان نه‌كردووه بۆ دۆزینەوەی سه‌رچاوه‌ی بۆنه‌كه و چاره‌سه‌ر و رێگه‌ی پێویست، له كاتێكدا دوو نه‌خۆشخانه‌ی گه‌وره كه نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی و نه‌خۆشخانه‌ی چاره‌سه‌ركردنی شێرپه‌نجه له‌و شوێنه‌دان، كه پێویستیان به كه‌ش و هه‌وایه‌كی سازگارە.
به‌پێی گێڕانه‌وه‌كان و ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی خۆی هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ده‌كات، قسه‌ی جۆراو جۆری له‌باره‌وه ده‌كرێت.
بۆنه‌كه، بۆنی غازه
جوامێر عه‌لی دانیشتووی یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی كه‌ركوكە وتی: له ده‌وروبه‌ری ئه‌م گه‌ڕه‌كانه‌دا كۆمه‌ڵێك سه‌رچاوه‌ی بیری نه‌وت هه‌ن كه له‌وانه‌یه بۆڕییه‌كانیان كۆن بووبێت و له كوون و كه‌له‌به‌ره‌كانه‌وه ئه‌و غازه دزه‌ی كردبێته ده‌ره‌وه و به‌و گه‌ڕه‌كاندا بڵاوبوبێته‌وه.
ئاوه‌ڕۆكان كۆن و به‌رته‌سكن
محه‌مه‌د كه‌ریم دانیشتووی گه‌ڕه‌كی په‌نجاعه‌لییه و ده‌ڵێت: به‌هۆی پیسی و به‌رته‌سكی ئاوه‌ڕۆی نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی ئه‌م بۆنه ده‌رده‌چێت، چونكه له‌وانه‌یه له‌كاتی رێكردنیدا له گه‌ڕه‌كی بڵاخ له نزیك فیته‌ره‌كانی چاككردنی ئۆتۆمبێل رۆنێكی زۆر ده‌ڕێژنه نێو ئاوه‌ڕۆكه‌وه و ده‌بێته هۆی گیرانی به‌مه‌ش له ئاوه‌ڕۆكه‌دا بۆنێكی ناخۆش ده‌رده‌كات.
مێژوو خۆی دووباره ده‌كاته‌وه
عه‌بدوڵڵا محه‌مه‌د كه دانیشتوی گه‌ڕه‌كی شۆڕیجه‌ی شاری كه‌ركوكە ده‌ڵێت: كاتێك حكومه‌تی به‌عس هه‌وڵیده‌دا بۆ سه‌ر لێ شێوانی فرۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان ئاگری له بیره نه‌وته‌كانی ئه‌و ده‌وروبه‌ره به‌رده‌دا دەبووه هۆی دروستبوونی بۆنێكی ناخۆش و ته‌مێكی ره‌ش و دووكه‌ڵاوی به‌سه‌ر شاردا خه‌ڵكه‌كه‌شی گه‌واهیده‌ری ئه‌م راستییەن.
پاشاگه‌ردانی له دام و ده‌زگاكانی حكومه‌ت
کەرکوکیەکان دەڵێن، بێسه‌ر و به‌رییه‌ك له دوای شانزه‌ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه پارێزگاكه‌ی داگرتووه و كاركردن و چارەسەرکردنی ئەم گرفتانە پێویستیی به ماوه‌یه‌كی زۆره بۆ چاره‌سه‌ركردنی، چونكه پارێزگاكه له هه‌موو روویه‌كه‌وه نوقمی گه‌نده‌ڵی بووه، بەڵام ئەم جۆرە گرفتانە پێویستی به چاره‌سه‌ری هه‌نووكه‌یی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كە تووشی زیانی ته‌ندروستی نه‌بن. ئه‌گه‌رنا زیانه‌كانی زۆر به گه‌وره‌یی ده‌كه‌ونه‌وه و هه‌ندێك جار چاره‌سه‌ركردنی زۆر ئه‌سته‌م ده‌بێت.
ئایا درز له بۆرییه نه‌وتییه‌كاندا هه‌یه؟
له‌وباره‌یه‌وه ئه‌ندازیار فه‌رهاد هه‌مزه شاره‌زا له بواری نه‌وتدا راگه‌یاند: كۆمپانیای نه‌وتی باكوور ته‌نها یه‌ك وێستگه نه‌وتی هه‌یه ئه‌ویش (جه‌به‌ل بۆر)ه، كه به دوو بۆڕی به‌ره و كۆمپانیای نه‌وتی باكوور رێچكه‌ی به‌ستووه.
وتیشی: من وه‌كو شاره‌زایه‌ك له‌و بواره‌دا پێناچێت هیچ درزێك یان كه‌له‌به‌رێك له‌و بۆڕییانه‌دا هه‌بێت كه غاز دزه بكاته ده‌ره‌وه، چونكه ئه‌م بۆریانه نوێ و باون كه شتی وا ئه‌سته‌مه رووبدات. بۆیه به بۆچۆنی من له‌وانه‌یه پاڵاوگه‌ی نه‌وتی بچووك و نایاسایی له ده‌وروبه‌ری گه‌ڕه‌كه‌كاندا هه‌بێت، كه پاشماوه‌ی رۆنه‌كان ده‌سووتێنن و له شه‌واندا ئه‌و بۆنه ژه‌هراویه ده‌رده‌كات. یان له‌وانه‌یه پاشماوه‌ی ناوچه پیشه‌سازییه نوێیه‌كه‌ی ده‌وروبه‌ری ئه‌م گه‌ڕه‌كانه پاشماوه‌كانیان بسووتێنن و ئه‌م جۆره بۆنه ناخۆشانه ده‌ربكات.
تووشی جۆره‌ها نه‌خۆشی ده‌بن
د. حازم پسپۆری هه‌ستیار له نه‌خۆشییه‌كانی پێست، رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر ئه‌م بۆنه به‌رده‌وام بێت زۆربه‌ی دانیشتوی ئه‌و گه‌ڕه‌كانه تووشی نه‌خۆشی پێست و هه‌وكردن و ته‌نگه‌نه‌فه‌سی و هه‌ستیاری ده‌بن، بۆیه پێویسته به‌زوویی چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزرێته‌وه و رێگه بگیرێت له هەندێک كۆمپانیا و پشكنین بكرێت بۆ جۆری ئه‌و خۆڵ و خاشاكانه‌ی دەیسووتێنن نه‌وه‌كو كه‌ولوپه‌لی پزیشكی بهێنرێت و له‌و شوێنه بسووتێنرێن، چونكه ئه‌و كاته زیانه ته‌ندروستیه‌كانیان
زیاتر ده‌بن.
وتیشی: ماوه ماوه ئه‌م بۆنه ناخۆشه له نزیكه ئه‌و گه‌ڕه‌كانه سه‌رهه‌ڵده‌ده‌نه‌وه، گه‌رهاتوو ئه‌م بۆنه به‌رده‌وام بێت ئه‌وا له دوا رۆژدا جۆره‌ها نه‌خۆشی سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن و درێژخایه‌ن ده‌بێت.
بۆنه‌كه، زیان به ژینگه‌ش ده‌گه‌یه‌نێت
شكۆفه محه‌مه‌د ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی كوردستانێكی سه‌وز راگه‌یاند: ئەگه‌ر چاره‌سه‌رێكی ده‌ست و برد بۆ ئه‌م بۆنه ناخۆشه نه‌دۆزرێته‌وه، ده‌بێته هۆی پیسبوونی ژینگه‌ی هه‌موو شاره‌كه و كاریگه‌ریی راسته‌وخۆ له‌سه‌ر ته‌ندورستی مرۆڤ و په‌له‌وه‌ر و دار و دره‌خته‌كان ده‌بێت.
وتیشی ئەو بۆنه ناخۆشانە ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر مرۆڤ و گیانله‌به‌ره‌كانیش هەیە، ئه‌و ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌رانه‌ی له‌و ده‌وربه‌ردا ده‌ژین، زیان به زاوزێ كردنیان ده‌گات.