تۆپی ده‌ستی سلێمانی سێیه‌م بوو

11:22 - 2024-07-28
وەرزش
210 جار خوێندراوەتەوە

له‌نێوان رۆژانی 20 تا 24/7/2024، پێشبڕكێیه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌می خولی نایابی تۆپی ده‌ستی یانه‌كانی عیراق له‌سلێمانی و كوت ده‌ستیپێكرد، تیپی 11 یانه‌ی شاره‌كانی عیراق تیایدا به‌شدارییان كرد و به‌مشێوه‌یه‌ به‌سه‌ر دوو گروپدا دابه‌شكران:
*گ1:سلێمانی، كه‌یوان، فۆسفات، موعه‌لیمین، فتووه‌.
*گ2:سنییه‌، ئه‌لقاسم، ناسریه‌، سه‌لمان، ته‌عاون، واست.
یارییه‌كانی گروپ یه‌كه‌م له‌ هۆڵی داخراوی د.له‌تیف ئه‌مین له‌ سلێمانی و گروپی دووه‌م له‌ شاری كوت به‌ڕێوه‌ چوون.
تیپی یانه‌ی سلێمانی له‌ گروپی یه‌كه‌مدا له‌نێو هۆڵ و هانده‌رانی خۆیدا یاریی كرد، دوا یاریی خۆی له‌گه‌ڵ تیپی یانه‌ی فتووه‌ی موسڵ بوو، تیپی یانه‌ی فتووه‌ پێشتر هه‌رسێ یارییه‌كه‌ی له‌ ركابه‌ره‌كانی بردبۆوه‌، به‌ڵام له‌م یارییه‌دا له‌گه‌ڵ سلێمانی 22-22 یه‌كسان بوو، به‌مه‌ش فتووه‌ یه‌كه‌می گروپه‌كه‌ و سلێمانی سێیه‌می گروپه‌كه‌ بوو، سه‌رجه‌م یارییه‌كانی یانه‌ی سلێمانی ئه‌نجامه‌كانیان به‌مشێوه‌یه‌ بوون:
*سلێمانی 24 × 25 فۆسفات.
*سلێمانی 26 × 21 موعه‌لیمین.
*سلێمانی 47 × 18 كه‌یوان.
*سلێمانی 24 × 24 فتووه‌.
شایانی باسه‌ ریزبه‌ندیی كۆتایی هه‌ردوو گروپه‌كه‌ به‌و شێوه‌یه‌یه‌ كه‌ له‌ دوو خشته‌كه‌دا هاتووه‌.

بابەتە پەیوەندیدارەکان