دێتەوە سەر شاشەی سینەماکان

11:47 - 2022-06-23
هەمەرەنگ
168 جار خوێندراوەتەوە

پێگەی «imdb» بڵاویکردەوە کارکردن لە فیلمی «blonde» کە دەربارەی ژیانی ئەستێرەی دیاری هونەری جیهانیی «مارلین مۆنرۆ»یە کۆتایی هاتووە و لە داهاتوودا بڵاودەکرێتەوە و لەسەر شاشەی سینەماکانی جیهان نمایشدەکرێت. هەروەها پێگەکە باسی لەوەش کردووە کە چاوەڕواندەکرێت فیلمەکە مانگی سێبتەمبەری ئەمساڵ بچێتە سەر شاشەی سینەماکان و دوای ماوەیەکی زۆر لە کۆچی دوایی «مارلین مۆنرۆ» جارێکی تر قۆناغە ئاشکرا و شاراوەکانی ژیانی لە رێگەی ئەم فیلمەوە پیشان بدرێت.
لەم فیلمەدا ئەکتەر و ئەستێرەی کۆڵۆمبی «ئانا دای ئارامس» رۆڵی سەرەکی دەبینێت و رۆڵی «مارلین مۆنرۆ» بەرجەستە دەکات. پێشتریش پێگەی «people» لێدوانێکی «ئانا دای ئارامس»ی بڵاوکردبۆوە کە تێیدا باسی لە وردەکارییەکانی بەرهەمهێنانی فیلمەکە و کەسێتی «مارلین مۆنرۆ»، هەروەها باسی لەوەش کردبوو کە بۆ ئەوەی بتوانم رۆڵەکەم بە شێوەیەکی سەرکەوتوانە بەرجەستە بکەم و ماوەی 9 مانگی بەردەوام سەرقاڵی پرۆڤەکردن بووم لەسەر دەنگ و هەڵسوکەوتەکانی ژیانی رۆژانەی ئەم ئەستێرەیەی سینەمای جیهان.
ئەم فیلمە نوێیە «ئاندرۆ دۆمینیک» سیناریۆکەی نووسیوە و دەرهێنەرێتی، چیرۆکەکەشی لە رۆمانێکەوە بە هەمان ناوی فیلمەکەوە ساڵی 2000 «جۆیس کارۆل ئۆتس» بڵاویکردۆتەوە.

ئومێد محەمەد

بابەتە پەیوەندیدارەکان