ئەمریكا هێز و فڕۆكەی جەنگی و كەشتی سەربازیی زیاتر ڕەوانەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دەكات بۆ پێشهاتە چاوەڕوانکراوەکانی ناوچەكە.
وەزارەتی بەرگری ئەمریكا لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لوید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریكا فەرمانی دەركردووە بۆ ناردنی هێزی زیاتر و كەشتی ئەبراهام لینكن و فڕۆكەی جەنگی و موشەكی بالیستی بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست.
دەشڵێت، ئامانجی ئۆستن بەهێزكردنی بەرگری ئەمریكا و پاراستنی ئیسرائیل و رێگریكردنە لە ئێران لە ناوچەكە و وەڵامدانەوەیەتی.