حسێن عەزیز
ئەرسەلان ئەحمەد سەرۆكی شارەوانیی رزگاری، بە كوردستانی نوێ -ی راگەیاند: لە سنووری ناحیەی رزگاری زەوی پێویست دیاریكراوە بۆ ئەوەی بدرێت بە فەرمانبەران، بۆ ئەو مەبەستەش نزیكەی 2 هەزار دۆنم زەویمان هەیە، لە بەرامبەریشدا ژمارەی فەرمانبەرانمان بە 4 هەزار فەرمانبەر خەمڵاندووە.