فلاشی ئابووری

10:20 - 2024-08-05
ئابووری
164 جار خوێندراوەتەوە

ل: ئابووری

عیراق چەند پرۆژەیەكی كشتوكاڵی جێبەجێ دەكات

د. مەهدی سەهر ئەلجبوری بریكاری وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق رایگەیاند: وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق چەند پرۆژەیەكی جێبەجێ كردووە بۆ پشتیوانیی لە هەردوو بواری بەرهەمهێنانی كشتوكاڵی و ئاژەڵداری.
ئاماژەی بەوەشكرد، گرنگترین ئەو پرۆژانە تایبەت بوون بە بەرهەمی هاوینەی سەوزە و میوە و ئەو بەرهەمانەی لە خانووی پلاستیكیدا بەرهەمدێن، لە ئەنجامی ئەو پرۆژانەش عیراق بڕی پێویستی سەوزە و میوەی بۆ بەكارهێنانی ناوخۆ دابین كردووە.
ئیقتیساد نیوز

 

بەریتانیا ئامادەكاریی بۆ كۆنگرەیەكی گەورەی وەبەرهێنان دەكات

حكومەتی بەریتانیا لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، رۆژی 14ی تشرینی یەكەمی داهاتوو كۆنگرەیەكی جیهانیی تایبەت بە وەبەرهێنان رێكدەخات.
لە بەیاننامەكەدا هاتووە: ستارمەر-ی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا لەو كۆنگرەیەدا نزیكەی 300 سەركردە و بەرپرس، لەو كەسانەی كاریگەرییان لەسەر وەبەرهێنان هەیە كۆ دەكاتەوە. سەرۆك وەزیرانیش رایگەیاند، بە نیازە گەشەی ساڵانەی ئابووریی بەریتانیا بەرز بكاتەوە بۆ ئاستی %2.5، ئەو ئاستەش رێژەیەكی مامناوەندە بەراورد بە كاتی پێش قەیرانە داراییەكەی بەریتانیا.
CNN

 

 

بەرهەمی وزەی خۆری چین لە ئاستی پێویست تێپەڕیوە

بەرهەمی كارەبای چین كە لە تیشكی خۆرەوە وەریدەگرێت، بە رادەیەك زیادیكردووە، كە تۆڕی كارەبای نیشتمانی بەرگەی ناگرێت و چین بە ناچاری بڕیاریداوە بڕی بەرهەمهێنان لەو بوارەدا كەم بكاتەوە.
لیژنەی نیشتمانیی تایبەت بە گەشەپێدانی چین واتە (NDRC) بڕیاریدا بڕی بەرهەمهێنانی وزەی خۆر بە رێژەی %5 كەم بكاتەوە، بە تایبەتیش لە ناوچەكانی باكوور و باكووری خۆرهەڵاتی ئەو وڵاتە، كە بەرهەمیان لە ئاستی پێویست تێپەڕیوە.
سایتی ئەلتاقە

بابەتە پەیوەندیدارەکان