سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گەیشتە بەغدا و بڕیارە چاوی بە سەرۆک وەزیرانی عیراق، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و چەندین کەسایەتی تری سیاسی بکەوێت.
بەپێی زانیارییەکان، تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکانی سەرۆک بافڵ لە بەغدا گفتوگۆکردن دەبێت لەبارەی چارەسەکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، دۆخی سیاسی عیراق و ناوچەکە، کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا.