کامالا هاریس؛ یەکەم کاندیدی ژنی رەشپێست لە هەڵبژاردنى سەرۆکایەتی ئەمریکادا

10:23 - 2024-08-06
جیهان
259 جار خوێندراوەتەوە

کامالا هاریس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا بەزۆرینەی دەنگی نوێنەرانی پارتەکەی بووە کاندیدی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا.
ماوەی پێنج رۆژە، نوێنەرانی پارتی دیموکراتی ئەمریکا بۆ کۆنگرەی نیشتمانی لەڕێگای ئۆنلاینەوە سەرقاڵی تاوتوێکردنی کاندیدی سەرەکی پارتەکەیانن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی وبەدەنگی 99%ی ئەندامان کامالا هاریس وەک کاندیدی سەرەکی دیاریکرا.
سەرکەوتنی هاریسی تەمەن 60 ساڵ دوای ئەوە دێت چوار ساڵ بەرلە ئیستا لەهەوڵێکی دیکەی کاندیدبوون شکستیهێنا، بەوەش بووە یەکەم ژنی رەشپێست کە بچێتە رکابەریی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکاوە.
بەو پێیەی جێگری جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکایە و بۆ یەکەمجاریش لە لایەن ئەوەوە پێشنیازکرا، پێناچێت جیاوازییەکی گەورە لە بانگەشەکانی هاریس و بایدن هێڵ و بەرنامەی کارکردنیاندا هەبێت،  پێشتر هاریس رایگەیاندبوو لە بابەتەکانی پەیوەندیدار بە توندوتیژیی چەک، دیموکراسی و مافی لەباربردنی منداڵ هەمان سیاسەتی بایدن پەیڕەو دەکات.
هاریس لە تشرینی یەکەمی 1964 لە ناوچەی ئۆکلاندی ویلایەتی کالیفۆڕنیا لەدایکبووە، دایکی بە رەچەڵەک هیندییە و باوکی پرۆفیسۆر بووە لە زانکۆی ستانفۆرد و بە رەچەڵەک خەڵکی جامایکایە.

#جیهان #ئەمریكا

بابەتە پەیوەندیدارەکان