هەڵبژاردە لە شیعری شاعیرانی هەڵگری خەڵاتی نۆبڵ

01:12 - 2024-08-08
ئەدەب و هونەر
222 جار خوێندراوەتەوە

‎‎‎ پاپلۆ نیرۆدا

 

وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە:
ئاوات حەسەن ئەمین

شاعیر و سیاسەتمەداری وڵاتی چیلیی پاپلۆ نیرۆدا، لە ساڵی 1904دا لە شاری بازالی ئەو وڵاتە هاتۆتە دنیاوە، بەگەورەترین شاعیری ئەمریکای لاتین هەژمار دەکرێت و براوەی خەڵاتی نۆبڵە، ساڵانێکی زۆر لە بواری دیپلۆماسیدا بۆ وڵاتەکەی لە ئەرجەنتین و ئیسپانیا کاری کردووە. هاوڕێی نزیکی رۆماننوسی کۆلۆمبی براوەی خەڵاتی نۆبڵ گابریل گارسیا مارگیز بووە. ‎بیرەورییەکانی بەجوانترین شێوە نووسیوەتەوە لەژێر ناونیشانی (دانی پیادەنێم ژیاوم)
‎لەساڵی 1973 لەبارودۆخێکی تەمومژاویدا کۆچی دوایی کردووە.

 

‎لەو تەمەنەدا بووم
‎کاتێ شیعر هات و بەدوامدا وێڵ بوو
‎نازانم..نازانم لەکوێوە پەیدابوو؟
‎لە رووبارەوە یان لە زستانەوە.
‎نازانم کەی و چۆن
‎نا..هیچ دەنگێک نەهات
‎نەبێدەنگی،نە وشە
‎وەلێ لەشەقامەکەوە بانگ کرام،
‎لە نوتەکیی شەوەوە
‎لەناکاو لەلایەن کەسانی ترەوە
‎لەنێوان ئاگرکەوتنەوە گەورەکەوە،
‎یان ئەوکاتەی خۆم بەتەنیا دەگەڕامەوە .
‎من لەوێ بووم
‎بەبێ رووخسار
‎ئەو بەرمکەوت.

‎نەمزانی چی بڵێم،
‎زمانم ناوەکانی بۆ نەدەگوترا
‎چاوەکانیشم موقراییان داهاتبوو،
‎شتێک لەناو رۆحمدا جوڵا
‎تابوو یان چەند باڵێکی لەبیرکراو
‎رێگای تایبەتی خۆمم گرتەبەر
‎هێماکانم دەکردەوە و
‎ئەو ئاگرەش.

‎یەکەم دێڕی بێ پێزم نووسی،
‎زۆر بێ پێز
‎بێ ناوەڕۆک
‎گاڵتەجاڕییەکی تەواو.

‎پوختەی ئەزموونێک بوو
‎بۆ کەسێک کە هیچ نازانێ
‎لەپڕێکدا
‎گەردوونم بینی
‎کە قفڵەکانی دەکاتەوە و
‎دەکرێتەوە.

‎ئەستێرەکان
‎درەختە زیندووەکان
‎سێبەرەکان
‎کون بوو بوون
‎بە تیر و ئاگر و گوڵجار.

‎منیش ئەو .. بوونەوەرە لاوازەم
‎کە ئالوودەم بەئاسمانی فراوانی 
رازاوە ‎بە ئەستێرەکان،
‎بە لەیەکچوونی وێنە تەمومژاوییەکان.

‎واهەست دەکەم
‎بەشێکم لە رەسەنایەتی
‎رۆچوونەکان.

‎هەزاران ئەستێرەم لەگەڵ خۆم بردوو
‎دڵم بەبێ پەروا
‎فڕی ...
‎بەرەو رووی ـ با ـ

————————————
‎سەرچاوە: قصائد من شعراء جائزه نوبل
إختارها وترجمها د. شهاب غانم، مارس 2009 

بابەتە پەیوەندیدارەکان