دوانزە ملیۆنێری کەنەدی دەیانەوێت لەڕێی کۆمپانیای Moon World Resorts شارۆچکەیەکی بازنەیی لەشێوەی مانگ و بە بەرزیی 224 مەتر بۆ گەشتیاران دروست بکەن و دیزاین و کارەهونەریەکانی تەواو بووە و بڕیار وایە ساڵی داهاتوو بە کوژمەی 5 ملیار دۆلار دەستی پێبکەن و بە چوار ساڵ تەواو بکرێت، ئەمەش دەبێتە مۆدێرنترین و سەیرترین شوێن بۆ گەشتیاران لەسەر ئاستی جیهاندا.
لەناو ئەو شارە گەشتیاریەدا 4000 ژوور و کافتریای گەورە و سینەما و شانۆ و هۆڵی یاریەکانی وەرزش و قاوەخانە و رێستورانت و دەیان دوکانی جۆراوجۆری تێدا دروست دەکرێت، ئەو سەرنجڕاکێشە رووبەرێکی چوار هێکتاری بەشێوازێکی بازنەیی لەسەر دروست دەکرێت، گەشتیاران بەبڕینی تکتێکی 500 دۆلاری دەچنە ناوی و سەیری دیمەکانی دەوروبەر و ناو شارەکە دەکەن، هەموو کەرەستەکانی ناو ئەو مانگە بازنەیین، بۆ نموونە گەشتیار بە ئۆتۆمبێلێکی بازنەیی دەبەنە ناو مانگەکە و بەشێوەی بازنەیش تیایدا دەخولێنەوە.
سەرچاوە: surfacemag