بەڕێز کاک بەهێز
خانەوادەی سەربەرزی مامۆستا باقی ئەمین
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی مامۆستا (باقی ئەمین) باوکی بەڕێزتانم پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵە سەربەرزەكەتان دەكەم و هاوبەشی خەمتانم.
لەخوای گەورە داواكارم كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شادبكات و سەبووری بەهەموو لایەك ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان