بەهەدەردانی خواردن سزای لەسەرە

09:56 - 2022-06-26
ژینگە
472 جار خوێندراوەتەوە

لەوماوەیەی دواییدا حکومەتی ئیسپانیا بڕیاریدا هەر چێشتخانە و هۆتێل و سوپەرمارکێت یان شوێنێکی خواردەمەنی، پاشماوەی خواردەمەنیەکان یان زیادە و نیوە ئێسکپایەرەکان فڕی بدەن سزا دەدرێن، ئەم هەنگاوەش لەبەر دوو هۆی سەرەکییە یەکەمیان، پاراستنی ژینگە و دووەمیش، کەمبوونەوەی خواردن و ئازوقەو گرانبوونی وادەکات مرۆڤایەتی هەست بە بەرپرسیارێتی بکات لە بەرامبەر خەڵکی برسی و دەبێت رەچاوی بارودۆخی ناهەمواری ملیاران خەڵکی هەژار و بێدەرەتان بکرێت و نابێت خواردن تێکەڵی زبڵ و خاشاک بکرێ و فڕێ بدرێت، جگە لەوەش کەمکردنەوەی ئەو زیانە ئابورییە یە کە ساڵانە بەهۆی فڕێدانی 1.36 ملیۆن تۆن خواردن بە تەنیا ئیسپانیا زیانی 250 ملیۆن یۆرۆی بەردەکەوێت.
بەپێی پڕۆژە بڕیارەکە هەر دوکان و خاوەن بەرژەوەندیەکی خواردەمەنی ئەگەر بەهۆی خراپی کوالێتی یان نەرم بوون و یان هۆکاری تر خواردنەکان بخاتە ناو زبڵدان و لەگەڵ خاشاک تێکەڵی بکات بۆ فڕێدان ئەوا بەپێی بڕیارەکە 2000 تا 60 هەزار یۆرۆ سزا دەدرێت، بڕیارەکە خاوەن چێشتخانە و دوکان و هۆتێلەکان ناچار دەکات کە رێگەیەکی گونجاو بدۆزنەوە بۆ سەرفکردنی ئەو خواردنانە بۆ نموونە میوەکان بکەن بە شەربەت و مرەبا و خواردنی تری قوتوکرا و یان بیبەخشنە رێکخراوەکانی هاریکاری یان بیخەنە ناو سندوقی تایبەت کە لە زۆر سەنتەر دانراون و خەڵکی هەژار دەچن بۆ خۆیان دەیبەن و دەیخۆن، ئەوانەی کە بۆ مرۆڤیش ناشێن دەکرێت ببەخشرێتە ئاژەڵداران و بۆ خواردنی ئاژەڵان بەکاربێتەوە.
سەرچاوە: Bild

#کەشتیی نـــوح

بابەتە پەیوەندیدارەکان